ئۆفیسه‌کانی ئێمه لێره ده‌دۆزیته‌وه (لینکی گه‌ڕان له نه‌خشه)
1. داخوازینامه
ئێمه داخوازینامه‌که‌ت له ڕێگای ئینته‌رنێت، پۆست یان کاتێ خۆت سه‌ردانمان ده‌که‌یت وه‌رده‌گرین.
2. له بیرت بێت “کاتی ڕاپه‌ڕاندن و باشه ”Handläggningstider och viktigt att veta” له‌و زانیارانه‌ی که ژێر ئه‌م لۆچانه‌دا نووسراوه که بیزانی” ده‌رده‌که‌وێت ئێـمه چی بناغه‌یه‌کمان ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڕیاربده‌ین له‌سه‌ر مافی قه‌ره‌بووه‌که‌ت. بۆی هه‌یه بۆ نموونه ئه‌قدی خانووبێت ئه‌گه‌ر تۆ داوای کۆمه‌کی کرێخانوو بکه‌یت یان به‌ڵگه‌ی غایب بوونی منداڵ بێت ئه‌گه‌ر تۆ داوای مووچه‌ی کاتیی دایکوباوکایه‌تی بکه‌یت. ئه‌گه‌ر تۆ بناغه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بنێریت ئه‌وا ئێمه ده‌توانین کاره‌که زووتر ڕاپه‌ڕێنین. له‌بیرت نه‌جێت هه‌موو زانیارییه‌کانی فۆرمی داخوازییه‌که پڕبکه‌یته‌وه و ئیمزای بکه‌یت.

ئێمه که‌یسه‌که‌ت ده‌خوێنینه‌وه. پاشان ئه‌گه‌ر پێویست بکات داوای ته‌واکردنت لێده‌که‌ین

3. ئێمه مافی قه‌ره‌بووه‌که ده‌خه‌مڵێنین

4. بڕیار
تۆ یان وه‌ڵامی ئه‌وه وه‌رده‌گریت که پاره ده‌خرێته حیسابه‌که‌ته‌وه یان بڕیارێکت به نووسین بۆ دێت (به‌سویدی).
له‌وێدا زانیاری تێدایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند پاره وه‌رده‌گریت و که‌ی پاره‌که‌ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر تۆ له بڕیاره‌که ڕازی نیت ئه‌توانیت له Försäkringskassan (سندوقی بیمه‌ی گشتی) داوابکه‌ی که به بڕیاره‌که‌دابچێته‌وه. ئه‌وجا تۆ نامه‌یه‌ك بنووسه بۆ Försäkringskassan له‌وێدا بنووسه کام بڕیاره‌یه که ده‌ته‌وێت بگۆڕدرێت و بۆچی ده‌ته‌وێت بگۆڕدرێت. ناوی خۆت، ژماره‌ی که‌سی، ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌یشت بنووسه. ئه‌گه‌ر تۆ پارێزه‌ر بگریت ده‌بێت نووسخه‌یه‌کی ئه‌سڵی وه‌کاله‌تنامه‌یه‌ك بنێریت.
Försäkringskassan ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو مانگدا نامه‌که‌ی پێبگات دوای ئه‌وه‌ی تۆ بڕیاره‌که‌ت پێده‌گات.

5. پاره‌که که‌ی ده‌گات
جه‌ندی کات پێده‌چێت له‌و کاته‌وه که داخوازینامه‌که‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌یت تا ئه‌و کاته که پاره‌که‌ت پێده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه که داوای چی جۆره قه‌ره‌بوویه‌کت کردووه. کاتی پێچوون و سووده جیاجیاکان له ژیر ئه‌م لینکه‌دا ده‌دۆزیته‌وه
“کاتی ڕاپه‌ڕاندن و باشه که بیزانی””Handläggningstider och viktigt att veta”